بیـگ پـاوەر هـەردوو سیـستەمی ئێـرسـینـگ و دژە بـرووسـک دابیـن دەکـات و دایـدەمـەزرێنێـت.
سیســتمی ئێرســینگ(بە زەوی گە یاندن) بەکاردێت بۆ پاراســتنی مرۆڤ و ئامێرەکان لە تەزووی کارەبا.
ئەمەش بــە دابینکردنی ڕێڕەوێکی پارێزەر له ڕێگەی کۆنداکتەرێکەوە بۆ ئەوەی کە تێپەڕ بوونی تەزووی ھەڵە بڕوات بۆ ســەر زەوی. هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی ئامێری پارێزەر (یان سووڕشکێن یان فیوز) کارەبای ئەو بازنەیە بکوژێنێتەوە کە هەڵەکەی هەیە.
ئەرکی سیســتەمی دژە برووســک بریتییە لە ڕێگریکــردن و ئەنجامــدان و بڵاوکردنەوەی لێدانی هەورەبروســک بە سەلامەتی بۆ ســەر زەوی. ئەو ڤۆڵتیەیی کە بە هەنگاونان و دەست لێدان لە ئەنجامی لێدانی هەورەبرووسکە دروست دەبێت، دەتوانێت ببێتە هۆی برینداربوون یان تەنانەت لەدەستدانی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی لە ناوچەی داخراودا.
کۆمپانیــای بیگ پاوەر دابەشــکەری ڕێگەپێدراوە بۆ براندی تورکی، ئەمپێر، و براندی ئیســپانی، ئینجیسکۆ.
کە کۆمپانیایەکی باون بۆ پاراسنت لە سیستمی دژە بروسک و ئێرسینگ. ئێمــە چەندیــن پــڕۆژەی جیــاوازی دژە برووســک و ئێرســینگمان هەیــە، هەموو ئەو پــرۆژە و بەنزینخانانــەی کــە جێبەجێــامن کردووە، بە سیســتەمی ئێرســینگ و دژەبرووســکەوە لەلایەن ئەندازیار و تەکنیکاری پیشەگەرەوە جێبەجێ کراون .