کۆمپانیای بیگ پاوەر بۆ بازرگانی گشتی و دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی و ڕاهێنانی پیشەیی سنووردار لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە و کادەکات لە سێکتەری کارەبا بە دیزاین و جێبەجێکردن و دابینکردنی مه وادى کارەبایی بۆ هەموو پڕۆژە گشتی و تایبەتەکان
وەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون، کارگە، نەخۆشخانە، وێستگەی سووتەمەنی، بینای بازرگانی.
بیگ پاوەر ئەزموونی زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە دروستکردنی پانێڵی کارەبایی ڤۆڵتیەی نزمدا هەیە. بیگ پاوەر گرنگی بە ژینگە دەدات و بەم شێوەیە هەمیشە هەوڵدەدات بۆ پاراستن و کەمکردنەوەی ئە زیانانەی کە بە ژینگە دەگات، هەر بۆیە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە پێشخستنی سیستەمەکانی وزەی پاک، به تايبه ت سيستمى وزەی خۆر ، لە ڕووی دیزاین و جێبەجێکردن و ڕاهێنانەوە.
ئامانجی بیگ پاوەر پێشخستنی سێکتەری کارەبایە لە وڵاتەکەماندا بە پشتبەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەندازیاریی، بەکارهێنانی پێداویستی و کاڵا ی کوالیتی بەرز
و پشتبەستن بە ئەزموونی زیاتر لە ٢٥ ساڵ و توانای ئەندازیار و تەکنیکارەکانی ووڵاتە کە مان، هە روەها
سوودوەرگرتن لە نوێترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا و زانستی سەردەم بۆ گە یاندنی ئە م سێکتەرە بە ئاستی نایاب .
هەروەها بیگ پاوەر خاوەنی سەنتەری ئەکادیمییە لە ژێر ناوی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بیگ پاوەر بۆ پەرەپێدانی کارامەیی کارەبایی.
شایەنی باسە بیگ پاوەر لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە کارکردن کردووە لە ژێر ناوی نوسینگەی ئەندازیاری نیگا.