کۆمپانیای بیگ پاوەر بەشداربوو لە یەکەمین پێشانگای کار لە شاری هەڵەبجە..
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/11/15 یەک شەممە بە ئامادەبونی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز عەلی عوسمان بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ، بەڕێز د.خالید قادر ڕاوێژکاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز ڤەیبهاو راج، نوێنەری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و ستافی یاوەری و سەدان گەنج و لاوی پارێزگاکە یەکەمین پێشانگای کار لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو. پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و بەهاوبەشی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO کرابویەوە.
خۆشبەختانە هەزراران گەنجی پارێزگاکە ئەمڕۆ بەشداربوون لە یەکەمین پێشەنگای کاری هەڵەبجەدا .
پەیامی پێشانگاکە ئەمەبوو: هەڵەبجە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەران، تا پێکەوە ئابووریی شارەکە ببووژێتەوە












