کۆمپانیای بیگ پاوەر هەستاوە بە دابین کردن و دامەزراندنی هەموو جۆرەکانی (UPS – Voltage) لە براندەکانی تورکی و ئیتاڵی بۆ دابین کردنی سەرچاوەی کارەبا بە بەردەوامی و بە بێ پچڕان و ڕێکخستنی ڤۆڵتیە بۆ ئەو ئامێرانەی کە پێویستە کارەبای بەردەوامیان لەسەربێت بۆ پاراستنیان لە بەرزبونەوە و نزم بونەوەی ڤۆڵتیە وەک :-

  • ئامێرە پزیشکییەکانی (MRI-CT Scan- X-Ray)
  • کارپێکردنی ئامێری کارگەی (PVC-CNC)
  • ڕووناک کردنەوەی یاریگا نێودەوڵەتێەکان و تونێلەکان
  • ئامێری بەرزکەرەوە لە باڵەخانەکان
  • کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردن
  • بەنزینخانەکان
  • کارگەکان بەگشتی

خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکەمان لەم بوارەدا:-

  • گواستنەوەو گەیاندن بۆ شوێنی پێویست و هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو
  • بەستن و دامەزراندن بە شێوازی هونەری و ئەندازیاری.
  • پێدانی ماوەی ١ ساڵ گرنتی وە زیادکردنی بە پێی داواکاری و بەردەوامی خزمەتگوزاری لەو ماوەیەدا.
  • ڕاهێنان بەوکەسانەی کار بە (UPS- Voltage) دەکەن.
  • ئامادەکردنی بۆردی پارێزگاری کردن بۆ (UPS-Voltage)

گشت مافێکی پارێزراوە بۆ بیگ پاوەر. | ماڵپەڕ دروست کراوە لە لایەن سی جی کورد.